بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن روحانی لەسەر بانگێشتنی فەرمیی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ ئامادەبوون و وتارخوێندنەوە لە پێنجەمین خولی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و روسیا و تورکیا لە بارەی سوریا گەیشتووەتە ئانکارا .
روحانی ئەمڕۆ دوشەممە لە پەراوێزی جڤینی ئانکارا ، چاوی دەکەوێ بە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا .
پێنجەمین خولی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و روسیا و تورکیا لە ئانکارا ئەمڕۆ دوشەممە و لە درێژەی راوێژکاریەکانی ئەم سێ وڵاتە بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا بەڕێوەدەچێ .
.......
340